هێندێک له توێژه‌ران له‌هۆکاری ئه‌وه‌یدا که بۆچی غه‌زه‌لی
غه‌زه‌له‌کانی سوله‌یمان به‌واتای عاشقانه‌وه له توێی کتێبی ته‌وڕاتدا وه‌ک ده‌قی
پیرۆز(موقه‌ده‌س) هاتوون؛ ده‌لێن: ئه‌و غه‌زه‌لانه مه‌دحی شه‌خینه‌ن که له عه‌ڕه‌بیدا
بۆته سه‌کینه و لایه‌نی مێوینه‌ی یه‌هوه‌یه.
له فه‌رهه‌نگی سیمبوله‌کاندا لاپه‌ڕه 293 له باره‌ی
شه‌خینه‌وه نووسراوه: له ئایینه نهێنی و عیڕفانییه‌کانی جووله‌که‌دا لایه‌نی
مێوینه‌ی خودایه و هاوتای زاراوه‌ی ئانیمای یوونگه.
(داستان یک
روح: دکتر سیروس شمیسا لاپه‌ڕه 60)
غه‌زه‌لی غه‌زه‌له‌کانی سوله‌یمان
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی
سروودی یه‌که‌م
خۆزگه به ماچی لێوانیم
ڕامووسێ
خواردنه‌وه‌ی عه‌شقی تۆ
خۆش تره له شه‌ڕاب
گیانی تۆ
بۆنخۆش ترینی یه‌که‌م عه‌ترانه
ناوی تۆ
به‌رامه‌ی خۆش
ترین بۆنی پژاوه
بۆیه دڵ له کیژان ده‌ڕفێنی
ئێستا با‌نگم بکه ئه‌ی میری خۆم!
تاکوو به هه‌ڵه‌داو
به هه‌نگاوی بۆنخۆشتدا سه‌رهه‌ڵگرم
بێمه نێو ماڵه‌که‌ته‌وه
که بگه‌ڕێی له دڵمدا شاد و
له سه‌رمدا خۆش
ئه‌وه میری من
بردمیه نێو کونجی شاراوه‌ی خۆی
ڕه‌نگ هه‌ڵپڕووسکاو
ده‌ست و پێ نه‌ماو
له نێو په‌رده‌ی میری دڵان‌دا ده‌پشکوێم
ئای که خۆشه خۆشویستنی تۆ ئازیزم!
له هه‌رچی خواردنه‌وه‌یه زیاتر
پێت سه‌رخۆشم
تۆ به ڕاستینه‌ی عه‌شقه‌وه دڵبه‌ری
گه‌وره‌کچانی ئۆڕشه‌لیم!
ئێوه و مێئاسکی نواڵان!
ژان مه‌ده‌نه به‌ردڵم!
سوکنایی گیانم له خه‌وێکی هێوردایه
هه‌را مه‌که‌ن
با
تێرخه‌و بێ
هه‌یاران!
ئه‌وه گۆرانی یاره ده‌یبیستم
گوێم له ترپه‌ی پێی دڵداره
له باغی کچێنیمڕا
لۆمه‌م مه‌که‌ن!
گه‌رچی قولێکی تاوگه‌سته‌م
به‌ڵام جوانم
ملبه‌ندم ئه‌ستێره‌چنه و
یارم کوڕێکی شلکه
خۆشی ده‌وێم
گازی دڵی من ده‌کا
لۆمه‌م مه‌که‌ن کچانی ئۆڕشه‌لیم!
برالانم لێم زویربوون
له‌به‌ر ئه‌و سووره‌تاوه‌دا
کردیانمه باغه‌وانی ڕه‌زان
به‌ڵام هه‌ی داخی گران!
نه‌پڕژامه سه‌ر ڕه‌زی باڵام
کوڕه‌شوانی هۆزه‌که‌م
کردمیه ڕه‌زی به‌رهه‌تاو
ئه‌وه ئیستا
دڵم
ته‌نگه و
ڕه‌زی
به‌ژنم بێ باغه‌وان
ئاخ گراوه بۆنخۆشه‌که‌م!
نیوه‌ڕۆ له کوێ نوستی؟
مێئاسکه کێویه‌کانت له‌کوێ مۆڵدا و
له کوێ خه‌وتی؟
تاکه‌ی له دوای تۆ
په‌رچه‌ڕانی هاوڕێکانت بگه‌ڕێم؟
بۆ لێم ونی؟
له کێهه ڕه‌زدایه ڕانه‌که‌ت؟
خێرابه نازه‌نینه‌که‌م!
ئه‌ی له‌به‌ردڵان تر کچی جووله‌کان!
به‌ڕاستی نابه‌ڵه‌دی ڕێگای؟
سه‌رهه‌ڵبڕه
شوێن ڕه‌وی مێگه‌لان که‌وه
به‌رغه‌له‌ت ڕاده بۆ له‌وه‌ڕگا
وه‌ره بۆ لام!
ئه‌ی جوان تر له ماینه‌کانی که‌ژاوه‌ی فیرعه‌ون!
بسکت جوانه وه‌ک بڕکه‌ی ڕه‌زان
گه‌ردنت جوان تر به هێشووی ماچه‌وه
وه‌ره ئازیز!
ئه‌م هه‌واره پڕکه له چریکه‌ی ئه‌وین
با ده‌سه‌ڵاتی بۆنی تۆ
بپژێ به هه‌رێمی گیانمدا
کۆتره‌باریکه‌ی سه‌ر‌ئاسۆی یاڵان!
به گمه‌ی تۆ ده‌پشکوێم
له‌چاوتدا...ئیشتیای ئاسمان ده‌خۆمه‌وه
وه‌ره بۆلام!
گواره‌ی زێڕی
په‌ره‌نگ زێوت ده‌که‌مه دیاری
دلداره‌که‌م
له‌سه‌ر جێ وبانه‌که‌ی خۆی
میوانی عه‌شقی من ده‌بێ
سه‌ری خۆشه و
مێگه‌له‌ماچ له گوڵزارم ده‌چه‌رێنێ
ئه‌و جوانه وه‌ک گوڵی باغه‌کانی به‌رکانی"جوده‌ی"
بۆنخۆشه وه‌ک بنێشتی داره‌به‌ن
وه‌ک قوتووی عه‌تار.. به‌نێو مه‌مکۆڵانمدا ده‌پژێ
وه‌ک ماندووی هه‌رده‌پێو له ئامێزمدا ده‌نوێ
بۆنی گوڵی خه‌نه‌ی لێدێ
تۆ چه‌ند جوانی یاری خۆم!
چه‌نده جوانی!
چاوه‌کانت دووکۆترن
له ترپه‌ی دڵی مندا ده‌گمێنن
له هه‌راسانی سه‌رمدا
ته‌قڵه ده‌که‌ن
ئه‌ی له‌به‌ردڵان میری من!
ئه‌وه چیمه‌ن ده‌بێته جێ وبانی شه‌وی په‌رده‌مان
ئه‌وه سنه‌وبه‌ر ده‌بێته کۆڵه‌که و
سه‌وڵیش هه‌ڵاشی ماڵه‌که‌مان
وه‌ره یارم!
ئه‌و کاتانه‌ی که تاو هه‌ڵدێ
ئه‌و کاتانه‌ش که ئاواده‌بێ هه‌تاو
+ نوشته شده در دوشنبه پانزدهم آذر ۱۳۸۹ ساعت 23:59 توسط محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی-ساماڵ
|