بۆ کاره‌ساتی ئاگرگرتنی قوتابخانه‌که‌ی شیناوێی پیرانشار
له‌گه‌ڵ ئه‌م سووتاوانه
سه‌ید عه‌لی ساڵحی
وه‌رگێڕ: ساماڵ
گڕگرتوو به شیناوێدا
منیش له سوێی "سه‌یران" و ئه‌ستێره‌دا مردووم...
سه‌ری ئێوه‌خۆش
سه‌رقاڵانی تاریکایی!
چاویان لێ که‌ن..
ئه‌و فریشته سووتاوانه
به‌گه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نگوستی سووتاویان له‌به‌ر با
ئاماژه به ڕێگای ڕزگاربوونی دنیا ده‌که‌ن..
وشه‌کانی من له شه‌رمی ئه‌و ته‌شه‌ره
گڕیان گرتووه!
چاویان لێ که‌ن
له‌وێ...ده‌ستێکی له‌رزۆکی منداڵانه
له‌سه‌ر ته‌خته‌ڕه‌شی به‌یانی نووسیویه‌تی:
نه‌وت، نان، سووتان
ژان، دنیا، قوتابخانه...
هه‌ڵده‌سووڕێم له ئاوردا
ده‌ریا
جوابم ناداته‌وه...
+ نوشته شده در چهارشنبه نهم اسفند ۱۳۹۱ ساعت 1:41 توسط محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی-ساماڵ
|