شێعر
خوازه‌ی یه‌که‌م
له سوێی هه‌ناره‌کانی تۆ
پیاوێکم له ئاو
هه‌ر دڵۆپه‌م دڵۆپێکی تر
خه‌ریکه له‌ش / به ئاره‌زوویه‌کی بێ حه‌یاوه
خه‌ریکه تۆ / ده‌تکێم له حه‌یا
خه‌ریکه شه‌پۆلانم له پێست
ده‌لرفێ به سه‌رانسه‌رتدا
خه‌ریکه نمێک فێنکایی مه‌مکت
له خوازه‌ی یه‌که‌م خه‌ونی مرۆڤه‌وه
دهگوورێم
+ نوشته شده در سه شنبه دوم اسفند ۱۳۹۰ ساعت 0:7 توسط محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی-ساماڵ
|