شێعر
شێعرێکی ئێریش فرید بۆ عه‌لی غوڵامعه‌لی
م.ساماڵ
له‌وه‌تای باغه‌وان
چڵ وپۆپه‌ی داره‌کانی هه‌ڵپاچیوه
به‌ری سێوی باغه‌که‌م درشتن
که‌چی گه‌ڵای هه‌رمێکه نه‌خۆش که‌وتن
هه‌ڵپڕووکان
له ویه‌تنام گه‌ڵاڕێزانه
هه‌موو مناڵه‌کانم باشن
که‌چی بۆ کوڕی گچکه‌م دڵ له‌دوام
ئه‌و ڕانه‌هاتووه هێشتا
له‌گه‌ڵ قوتابخانه تازه‌که‌ی
له ویه‌تنام مناڵ ده‌مرن
تازه‌م بانی ماڵه‌که‌م سواغداوه
هه‌ر چوارچێوه‌ی په‌نجه‌ره‌کانی ماوه
بیانکڕێنم وڕه‌نگیانکه‌م
مزه‌ی بیمه‌ی سووتمان
له‌به‌ر هه‌ڵچوونی نرخی خانوو
هاتۆته سه‌ری
له ویه‌تنام خانوو هه‌موو که‌لاوه‌ن