شێعر
میراتی مانه‌وه
ساماڵ( محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی)
ده‌نگم منی لێ ون
ناوێک ئه‌زی لێ ئاشنا نه‌کردی
ü
به ته‌مه‌ن پێغه‌مبه‌رێکم
35ساڵی مه‌ییو
به له‌نجه‌تدا نازڵ
نه‌بوو
خاچێک
مڕازی یه‌هوه‌ی باڵات هه‌ڵمـکێشێ
ü
قامیشه‌ڵانێکه باگر
سمێڵی من
ده‌لرفێ به په‌نجه‌ره‌دا
-وڕ
ماچم نه‌که‌ی!
من
35ساڵی تریش هه‌ر نه‌بووم
که گوزه‌شت و
هیچ
نه‌بوو
منی پێت بوێ
ü
له په‌ڕاوێزی حاڵی مندا
تۆ
پشکی یه‌که‌می هه‌بوون
من 35ساڵی نهێن
گومڕایی شینی به‌رزت... پاڕامه‌وه
من 35ساڵی ون
با – بردمی
تا
شوێنی شێتی دنیا
ü
ده‌نگم منی لێ ون
له ده‌نگه‌کانی تری دنیادا
من
سه‌رم دێشێ
له هه‌رچی ده‌نگه‌وه په‌تێک
هێڵی یادی ڕێ
به گه‌رووی چاریناچارمدا
قه‌ف به قه‌ف
ده‌قه‌فێ
ئه‌ی دژی ئاسایشی ده‌نگان!
که منم
35ساڵی تریش هه‌ر نه‌بووی
که لاڕێ بۆ هه‌نگاوت نه‌رمان
ده‌نا ده‌قی ڕێگات لێ گومڕا
تا هه‌میشه
په‌ڕاوێزی ڕێ
به میراتی مانه‌وه‌دا
بمری
ü
ده‌نگم منی لێ ون
ده‌نگۆ له گه‌رووی تردا
من
35ساڵی نه‌بزێو
هه‌ر تێپه‌ڕینی کات بووم
تا تۆ
بمگوزه‌رێنی
به‌وێدا
که خۆتی
لێ
نی