|
|
|
|
|
ته‌نیا وه‌ته‌نی نووسه‌ر، دووکانی کتێبفرۆشییه. ر. بۆلانیۆ زۆر ئێوارێ که دێیه ده‌رێ نازانی چ بکه‌ی؟ تێکه‌ڵ ئه‌و حه‌شاماته‌ی نێو شه‌قام بی و هه‌ر له‌و سه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی قه‌دیمه‌وه چاو له مۆد و دووکانان بڕی تا ده‌گه‌یه چواڕێی ئه‌سکه‌نده‌ری و باس له ئه‌وه بکه‌ی کێ ده‌وڵه‌مه‌ند بووه و ئه‌وه چۆن وای لێ هات و دیتنی مانتۆی ژنان و قژی سه‌ری گه‌وره‌کوڕان و بگه‌ڕێیه‌وه تا ئیسکیپی و چاولێکردنی یه‌کدوو ڕۆزنامه‌ی زه‌رد و جه‌دوه‌ل و ڕاگرتنی تاکسییه‌ک و بێتاقه‌تی. سه‌ر له دووکانی یه‌کدوو دۆست بده‌ی و گاڵته‌یه‌ک و کورته هه‌واڵێکی یه‌کتر و بایبایهکی ئینگلیزی ودیسان بێ تاقه‌تی. خۆ بکه‌ی به قاوه‌خانه‌دا و چایه‌کی پڕڕه‌نگ و بۆنی جگه‌ره و قلیان و هه‌واڵی مردن و شایی و هه‌ڵگیرانی ژنان و حیزی پیاوان و حه‌شیش و شیشه و هه‌میسان بێتاقه‌تی. هێندێک که‌لوپه‌لی ماڵ بکڕی و چاو به نێو دووکاناندا بگێڕی و قیمه‌تی شتی جوراوجۆر بپرسی و بڵێی چه‌ن گرانه و شت بۆته قه‌باعه‌ت و خودا خراپتری نه‌کا و تووره‌که‌یه‌ک به‌ده‌سته‌وه به‌ره‌و ماڵێ و هه‌میسان بێتاقه‌تی. ده‌کرێ ئێوارێ ئاوا ببێته شه‌و. شه‌وێک پڕ له بێده‌نگی و نیگای تلووزێن و هێندێک برێشکه‌ی سۆر و خه‌وێکی نزیک له مردن. چه‌ن ساڵ له‌وه پێش ده‌کرا ئێوارێ ئاوا نه‌بوا. له‌سه‌ر چوارڕێی شاره‌بانی، محه‌ممه‌دی ئه‌حمه‌دی- ساماڵی شاعیر- به ئه‌وپه‌ڕی دڵگه‌وره‌یییه‌وه کتێب‌فرۆشی "ڕۆژ"ی هه‌بوو. ئه‌و شوێنه‌ی جه‌ماوه‌ری به نێو مۆدێڕنی شار، بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئاواتی ده‌یان که‌س له‌و دووکانه‌دا خه‌ریکی سه‌مان، به به‌ریدا تێده‌په‌ڕین. دووکانێک پڕ له نووسین و خوێندنه‌وه و چاویلکه له‌چاوانی کهمپارهی کتێب‌خوێنی پڕئاره‌زووی کڕینی کتێب. له خه‌یاڵی مندا بیری مسته‌فای کوڕه‌چاکه‌ی برای، له دووکه‌ڵی جگه‌ری پێش چاوه‌چکۆله‌کانیه‌وه هه‌ر دیاره: زۆری دڵ پێوه بوو له جیات ئه‌و هه‌موو قسه‌ی نێو دووکان، وه‌ک دووکانێکی کۆتاڵفرۆش پووڵ و پاره له دهخڵیاندا هاتبا و ڕۆیبا. بۆیه دایمه بیری له‌وه ده‌کرده‌وه:"کشتوکاڵ چاکتره له کتێبفرۆشتن." محه‌ممه‌د ده‌یزانی ده‌خڵی دووکان به ئاوات پڕ نابێ و دووکه‌ڵی جگه‌ره‌ی ئه‌و بیری له‌و ڕۆژانه ده‌کرده‌وه که بژیوی ژیان کتێبفرۆشتنی پێ ته‌رک ده‌کات. ئێوارانی ئه‌و ده‌م که ده‌چوویه ده‌رێ ده‌تزانی جێگایه‌ک هه‌یه که بچی و بێتاقه‌ت نه‌بی. جێگایه‌ک هه‌یه که ده‌روونت سوکنایی پێ بێ. نێو کتێب و کتێبخوێن و شاعیر و نووسه‌ر و دۆسته‌کانیان. دووکانێک پڕ له کاغه‌ز و کۆپی و کتێب و پێنووس و ده‌فته‌ری یادگاری و خه‌یاڵاتی جۆراوجۆر. بێتاقه‌ت نه‌ده‌بووین له‌وێ. قسه ده‌هات و ده‌چوو. ون ده‌بووی له مژی جگه‌ره و بۆنی چایی جارجاره و ده‌بیندرایه‌وه. محه‌ممه‌د قه‌ت نێوچاوان گرژ نه‌ده‌بوو. گۆڤاره کوردییه‌کان له‌وێ ده‌بیندران. زۆر گۆڤاری تایبه‌تیش ده‌هات که پێ‌نیشان هی وه‌ک من نه‌ده‌درا به‌ڵام هه‌واڵه‌کانیمان پێده‌گه‌یشت. تامه‌زرۆ بووین بزانین چیمان له کوێدا بڵاو بۆته‌وه. له‌وه‌شدا هه‌میشه ده‌سته‌یه‌ک سه‌رتر بوون. که‌متریان ده‌نووسی و زۆرتریان لێ چاپ ده‌بوو. نووسراوه‌ی ئه‌مدیو وئهودیوی کوردی ده‌هاته که‌شی کتێب‌فرۆشی ڕۆژه‌وه. زۆرجار میوانی ئهمبهرئهوبهرمان له‌وێ ده‌دی که یه‌کی وه‌ک من له‌و ساڵانه‌وه ئیدی نه‌یدیون. زۆرجار هێنده باس له که‌سایه‌تی هێندێک که‌س ده‌کرا ده‌تکوت هه‌میشه له‌وێن: هاشم سراج و شێرزاد و ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی و کاک حوسێن و عه‌زیز و سه‌یدی هه‌واڵی و خالق و ئه‌مین و بێگه‌رد و فه‌رهاد شاکه‌ڵی و ره‌زازی و هێمن و به‌ختیار و فه‌رهاد پیرباڵ و عه‌تای نه‌هایی و ساڵحی سووزه‌نی و فهتاحخان و کاک ناسر و وه‌فای شاعیر و په‌شێو و سه‌یدجه‌عفه‌ر و کاک سمایلی کتێبدۆست و شێرکۆ و ڕه‌فیق سابیر و عه‌لی محه‌مه‌دزاده‌ی بێده‌نگ و یۆنس و ئازادی شاعیر و قادر و خه‌ونه‌کانی خودا و گروپی خۆر و ئه‌نجوومه‌نیه‌کان و هه‌واڵانی ئه‌نجوومه‌ن و ڕه‌سووڵ و فه‌وزێی شاعیر و ڕێبینی کوڕیان و خالق و کامیل و قادر و له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و سه‌لاحی مه‌نگوڕ و لاوانی وه‌ک ئه‌مجه‌د و خه‌ونه دزراوه‌کانی محه‌مه‌دی ڕه‌مه‌زانی و ئاواتهسیاسییهکانی جه‌واد و ده‌یانی که‌سایه‌تی دیکه‌ی نێو کتێبه‌کان هه‌واڵی ئه‌وده‌ممن. له کتێبخانه‌ی ڕۆژ هه‌میشه ته‌مومژی کار و کار و کار بوو. هه‌موو کارمان ده‌کرد. ده‌ماننووسی و ده‌مانخوێنده‌وه. بۆیه له‌و ئێوارانه‌دا بێ تاقه‌ت نه‌ده‌بووین. شتێکمان پێ‌بوو که باسی بکه‌ین. لێواولێوی ئه‌ده‌بیات ده‌بووین له دووکان و به‌ردووکانی محه‌ممه‌د و وامان لێده‌هات که شه‌وانه بێنووسین خه‌ومان لێنه‌ده‌که‌وت. دووکانی محه‌ممه‌د کانگای حه‌سانه‌وه‌ی ڕووح بوو. زۆر شه‌ڕی لێ ساز ده‌بوو و زۆر دیداری ئاشتیشی لێ خۆش ده‌بوو؛ گله‌یی له‌سه‌ر گله‌یی و باس و قسانی سه‌یر و سه‌مه‌ره. به‌ڵام هه‌مووی له به‌ر ئه‌ده‌بیات و له تاوی نووسین و خوێندنه‌وه. هه‌رچه‌ند ئه‌و کات محه‌ممه‌د و ده‌یانی دیکه‌ی وه‌ک من دڵته‌نگی نه‌بوونی پاره بووین به‌ڵام بێ تاقه‌ت نه‌ده‌بووین. ئه‌گه‌ر سرته‌یه‌کمان بووبا ده‌هاتینه به‌ر درگا یان به‌ر ویترینه‌که‌ی و یان له‌قه‌راغ قاناوی شه‌قام ده‌مان کرده جه‌فه‌نگ. ته‌واوی ئه‌و ئێوارانه چاومان هه‌ر له کتێب بوو. تێکه‌ڵ کتێب ده‌بووین. زۆر شاکار نه‌ناسراومان به یارمه‌تی یه‌کتر خوێنده‌وه. زۆر قسه‌ی ئاشقانه‌مان له‌سه‌ر کتێب له‌وێ گوێ لێ‌بوو. محه‌ممه‌د زۆرجار که له‌و جه‌ماعه‌ته ماندوو ده‌بوو بۆخۆی به بیانووی جگه‌ره‌وه ده‌هاته به‌ر دووکان و له بیری ئه‌وه‌دا "که باشه بۆ فڵانی و فڵانیش قه‌رز ناده‌نه‌و؟" ئاش به‌تالی ده‌کرد. مسته‌فا که‌م وا هه‌بوو سه‌نگه‌ری دووکان به‌ر دات و تێکه‌ڵمان بێ به‌ڵام ئه‌ویش به دزییه‌وه و به‌شی ته‌نیایی خۆی باشی ده‌خوێنده‌وه؛ وه‌ک له‌بیرم بێ ڕۆمانی "ته‌ڕڵان"ی قه‌وامی پێش زۆرمان خوێنده‌وه. ناعیلاج بوو. ئه‌وه‌ی هاتبا ئه‌و دووکانه‌وه له نه‌خۆشی خوێندنه‌وه نیزیک ده‌بۆوه. مسته‌فا ورده‌ورده کتیبی باشتر ده‌ناسی و چاکتریشی ده‌فرۆشت. بۆ وێنه ئه‌وده‌م توانی پڕۆست به من بفرۆشێ و ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بووا من قه‌ت له کاتی سه‌ربازی ڕفێقێکی وه‌ک پڕۆستم نه‌ده‌بوو. ئیستا دیسان ئێواره‌یه و کتێب‌فرۆشی رۆژ ساڵه‌هایه ته‌نانه‌ت ناویشی نه‌ماوه. من بێده‌نگ به‌لای چوارڕێی شارهبانیدا خوار ده‌بمه‌وه به‌ره‌و ماڵێ و هه‌میسان بێتاقه‌تی و بێتاقه‌تی... سەرچاوە وێبلاگی خەونباز |
||
|
+
نوشته شده در سه شنبه یکم فروردین 1391ساعت 1:40 توسط محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی-ساماڵ
|
|
||
|
|
|
|
|
نا... نا.. په‌یژه‌ی باران ده‌ماری زه‌مان
شه‌قام جمه‌ی دێ له ته‌نیایی به هێڵه‌گی ته‌ڕی نیگادا ده‌چۆڕێ نه‌رم..نه‌رم.. نا ده‌چزێ به قیلی به‌رده‌م‌دا
هیچ‌شتێک ناجووڵێ
ڕێگا.. سه‌رانسه‌ر ده‌ماری مه‌ودا نا.. سه‌رانسه‌ری ڕێگا... |
||
|
+
نوشته شده در سه شنبه دوم اسفند 1390ساعت 0:17 توسط محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی-ساماڵ
|
|
||
|
|
|
|
|
خوازه‌ی یه‌که‌م له سوێی هه‌ناره‌کانی تۆ پیاوێکم له ئاو هه‌ر دڵۆپه‌م دڵۆپێکی تر
خه‌ریکه له‌ش / به ئاره‌زوویه‌کی بێ حه‌یاوه خه‌ریکه تۆ / ده‌تکێم له حه‌یا
خه‌ریکه شه‌پۆلانم له پێست ده‌لرفێ به سه‌رانسه‌رتدا
خه‌ریکه نمێک فێنکایی مه‌مکت له خوازه‌ی یه‌که‌م خه‌ونی مرۆڤه‌وه ده‌گوورێم |
||
|
+
نوشته شده در سه شنبه دوم اسفند 1390ساعت 0:7 توسط محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی-ساماڵ
|
|
||
|
|
|
|
|
5-ی ئێواره قه‌رار بوو
5-ی ئێواره قه‌رار بوو نه لۆرکا نه گایه‌کی یاغی .. تا هۆڕه‌ی مردن
5-ی ئێواره قه‌رار بوو ڕۆژێک.. نه ئه‌و ڕۆژه‌ی که ئێواران ئاوا ده‌بێ
5-ی ئێواره قه‌رار بوو هه‌ڵکردنی شنه‌ی لێو شه‌کانه‌وه‌ی گه‌نمی گۆنا چۆڕانه‌وه‌ی هۆشی مرۆڤ به ئاره‌قه‌ی شله‌تینی پێست‌دا
5-ی ئێواره قه‌رار بوو چه‌مینه‌وه‌ی پشت.. سوژده‌ی کێو نێڵه‌ی ئه‌فسانه‌ی وه‌جاخ تا.. کرانه‌وه‌ی کۆشکی به‌یداخ سوور‌ی په‌ری... |
||
|
+
نوشته شده در سه شنبه دوم اسفند 1390ساعت 0:4 توسط محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی-ساماڵ
|
|
||
|
|
|
|
|
هێندێک له توێژه‌ران له‌هۆکاری ئه‌وه‌یدا که بۆچی غه‌زه‌لی غه‌زه‌له‌کانی سوله‌یمان به‌واتای عاشقانه‌وه له توێی کتێبی ته‌وڕاتدا وه‌ک ده‌قی پیرۆز(موقه‌ده‌س) هاتوون؛ ده‌لێن: ئه‌و غه‌زه‌لانه مه‌دحی شه‌خینه‌ن که له عه‌ڕه‌بیدا بۆته سه‌کینه و لایه‌نی مێوینه‌ی یه‌هوه‌یه. له فه‌رهه‌نگی سیمبوله‌کاندا لاپه‌ڕه 293 له باره‌ی شه‌خینه‌وه نووسراوه: له ئایینه نهێنی و عیڕفانییه‌کانی جووله‌که‌دا لایه‌نی مێوینه‌ی خودایه و هاوتای زاراوه‌ی ئانیمای یوونگه. (داستان یک روح: دکتر سیروس شمیسا لاپه‌ڕه 60) غه‌زه‌لی غه‌زه‌له‌کانی سوله‌یمان محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی سروودی یه‌که‌م خۆزگه به ماچی لێوانیم ڕامووسێ
خواردنه‌وه‌ی عه‌شقی تۆ خۆش تره له شه‌ڕاب گیانی تۆ بۆنخۆش ترینی یه‌که‌م عه‌ترانه ناوی تۆ به‌رامه‌ی خۆش ترین بۆنی پژاوه بۆیه دڵ له کیژان ده‌ڕفێنی
ئێستا با‌نگم بکه ئه‌ی میری خۆم! تاکوو به هه‌ڵه‌داو به هه‌نگاوی بۆنخۆشتدا سه‌رهه‌ڵگرم بێمه نێو ماڵه‌که‌ته‌وه که بگه‌ڕێی له دڵمدا شاد و له سه‌رمدا خۆش ئه‌وه میری من بردمیه نێو کونجی شاراوه‌ی خۆی ڕه‌نگ هه‌ڵپڕووسکاو ده‌ست و پێ نه‌ماو له نێو په‌رده‌ی میری دڵان‌دا ده‌پشکوێم ئای که خۆشه خۆشویستنی تۆ ئازیزم! له هه‌رچی خواردنه‌وه‌یه زیاتر پێت سه‌رخۆشم تۆ به ڕاستینه‌ی عه‌شقه‌وه دڵبه‌ری
گه‌وره‌کچانی ئۆڕشه‌لیم! ئێوه و مێئاسکی نواڵان! ژان مه‌ده‌نه به‌ردڵم! سوکنایی گیانم له خه‌وێکی هێوردایه هه‌را مه‌که‌ن با تێرخه‌و بێ هه‌یاران! ئه‌وه گۆرانی یاره ده‌یبیستم گوێم له ترپه‌ی پێی دڵداره له باغی کچێنیمڕا لۆمه‌م مه‌که‌ن! گه‌رچی قولێکی تاوگه‌سته‌م به‌ڵام جوانم ملبه‌ندم ئه‌ستێره‌چنه و یارم کوڕێکی شلکه خۆشی ده‌وێم گازی دڵی من ده‌کا
لۆمه‌م مه‌که‌ن کچانی ئۆڕشه‌لیم! برالانم لێم زویربوون له‌به‌ر ئه‌و سووره‌تاوه‌دا کردیانمه باغه‌وانی ڕه‌زان به‌ڵام هه‌ی داخی گران! نه‌پڕژامه سه‌ر ڕه‌زی باڵام
کوڕه‌شوانی هۆزه‌که‌م کردمیه ڕه‌زی به‌رهه‌تاو ئه‌وه ئیستا دڵم ته‌نگه و ڕه‌زی به‌ژنم بێ باغه‌وان ئاخ گراوه بۆنخۆشه‌که‌م! نیوه‌ڕۆ له کوێ نوستی؟ مێئاسکه کێویه‌کانت له‌کوێ مۆڵدا و له کوێ خه‌وتی؟ تاکه‌ی له دوای تۆ په‌رچه‌ڕانی هاوڕێکانت بگه‌ڕێم؟ بۆ لێم ونی؟ له کێهه ڕه‌زدایه ڕانه‌که‌ت؟
خێرابه نازه‌نینه‌که‌م! ئه‌ی له‌به‌ردڵان تر کچی جووله‌کان! به‌ڕاستی نابه‌ڵه‌دی ڕێگای؟ سه‌رهه‌ڵبڕه شوێن ڕه‌وی مێگه‌لان که‌وه به‌رغه‌له‌ت ڕاده بۆ له‌وه‌ڕگا وه‌ره بۆ لام! ئه‌ی جوان تر له ماینه‌کانی که‌ژاوه‌ی فیرعه‌ون! بسکت جوانه وه‌ک بڕکه‌ی ڕه‌زان گه‌ردنت جوان تر به هێشووی ماچه‌وه وه‌ره ئازیز! ئه‌م هه‌واره پڕکه له چریکه‌ی ئه‌وین با ده‌سه‌ڵاتی بۆنی تۆ بپژێ به هه‌رێمی گیانمدا کۆتره‌باریکه‌ی سه‌ر‌ئاسۆی یاڵان! به گمه‌ی تۆ ده‌پشکوێم له‌چاوتدا...ئیشتیای ئاسمان ده‌خۆمه‌وه وه‌ره بۆلام! گواره‌ی زێڕی په‌ره‌نگ زێوت ده‌که‌مه دیاری
دلداره‌که‌م له‌سه‌ر جێ وبانه‌که‌ی خۆی میوانی عه‌شقی من ده‌بێ سه‌ری خۆشه و مێگه‌له‌ماچ له گوڵزارم ده‌چه‌رێنێ ئه‌و جوانه وه‌ک گوڵی باغه‌کانی به‌رکانی"جوده‌ی" بۆنخۆشه وه‌ک بنێشتی داره‌به‌ن وه‌ک قوتووی عه‌تار.. به‌نێو مه‌مکۆڵانمدا ده‌پژێ وه‌ک ماندووی هه‌رده‌پێو له ئامێزمدا ده‌نوێ بۆنی گوڵی خه‌نه‌ی لێدێ
تۆ چه‌ند جوانی یاری خۆم! چه‌نده جوانی! چاوه‌کانت دووکۆترن له ترپه‌ی دڵی مندا ده‌گمێنن له هه‌راسانی سه‌رمدا ته‌قڵه ده‌که‌ن ئه‌ی له‌به‌ردڵان میری من! ئه‌وه چیمه‌ن ده‌بێته جێ وبانی شه‌وی په‌رده‌مان ئه‌وه سنه‌وبه‌ر ده‌بێته کۆڵه‌که و سه‌وڵیش هه‌ڵاشی ماڵه‌که‌مان وه‌ره یارم! ئه‌و کاتانه‌ی که تاو هه‌ڵدێ ئه‌و کاتانه‌ش که ئاواده‌بێ هه‌تاو |
||
|
+
نوشته شده در دوشنبه پانزدهم آذر 1389ساعت 23:59 توسط محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی-ساماڵ
|
|
||
|
|
|
|
|
شێعرێکی ئێریش فرید بۆ عه‌لی غوڵامعه‌لی م.ساماڵ له‌وه‌تای باغه‌وان چڵ وپۆپه‌ی داره‌کانی هه‌ڵپاچیوه به‌ری سێوی باغه‌که‌م درشتن که‌چی گه‌ڵای هه‌رمێکه نه‌خۆش که‌وتن هه‌ڵپڕووکان له ویه‌تنام گه‌ڵاڕێزانه هه‌موو مناڵه‌کانم باشن که‌چی بۆ کوڕی گچکه‌م دڵ له‌دوام ئه‌و ڕانه‌هاتووه هێشتا له‌گه‌ڵ قوتابخانه تازه‌که‌ی له ویه‌تنام مناڵ ده‌مرن تازه‌م بانی ماڵه‌که‌م سواغداوه هه‌ر چوارچێوه‌ی په‌نجه‌ره‌کانی ماوه بیانکڕێنم وڕه‌نگیانکه‌م مزه‌ی بیمه‌ی سووتمان له‌به‌ر هه‌ڵچوونی نرخی خانوو هاتۆته سه‌ری له ویه‌تنام خانوو هه‌موو که‌لاوه‌ن |
||
|
+
نوشته شده در یکشنبه نهم آبان 1389ساعت 5:1 توسط محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی-ساماڵ
|
|
||
|
|
|
|
|
فڕین و گه‌شتێک به ئاسمانی شێعری "ساماڵ"دا قادر عه‌لی‌خا ئه‌لف: ـ با ـ که دوازده که‌ڕه‌ت له شێعره‌که‌دا هاتووه، ـ باـ ڕه‌مزی ڕابردووه، ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ری ڕۆژه تاڵ و شیرینه‌کانه، به سواری ئه‌سپی ـ‌با‌ـ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێمی دوور و نزیکی بیره‌وه‌ریه‌کانی، له‌م سه‌فه‌ره‌دا تووشی یادگاره خۆش و ناخۆشه‌کانی ژیانی ده‌بێ و له ئامێزیان دهگرێتادامه مطلب |
||
|
+
نوشته شده در یکشنبه نهم آبان 1389ساعت 4:1 توسط محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی-ساماڵ
|
|
||
|
|
|
|
|
فڕین و گه‌شتێک به ئاسمانی شێعری "ساماڵ"دا قادر عه‌لی‌خا ج: "په‌ڕه‌وازی جوانی ده‌بم" که خۆی له تۆزی خه‌ون و باوێشک ده‌ته‌کێنێ و ڕکه‌ی دزێوی مێژوو له گرێژه‌نه ده‌با، له ئاسمانی ئازادی‌دا باڵه‌کانی ده‌کاته‌وه و ده‌فڕێ به‌ره‌و هه‌رێمی شه‌نگی و جوانی په‌ره‌وازه ده‌بێ و ناوه‌ستێ.ادامه مطلب |
||
|
+
نوشته شده در یکشنبه نهم آبان 1389ساعت 3:52 توسط محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی-ساماڵ
|
|
||
|
|
|
|
|
فڕین و گه‌شتێک به ئاسمانی شێعری "ساماڵ"دا قادر عه‌لی خا زۆر که‌ونار و له‌مێژینه‌یه سه‌ره‌تاکانی تازه‌گه‌ری و نوێبوونه‌وه، ده‌بێ بڵێم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دانانی یه‌که‌م هه‌نگاوه‌کانی مرۆڤ له‌سه‌ر خاک، یه‌که‌م هه‌ست‌کردن به زبربوونی خاک و تیژبوونی دڕوو، ڕه‌ق‌بوونی به‌رد؛ ئه‌وکاته‌ی مرۆڤ بۆ پێدانان له سه‌ر خاک به‌شوێن جێگا نه‌رمه‌کاندا گه‌ڕاو بۆ نووستن و سانه‌وه چاوی به‌دوای شوێنه نه‌رمه‌کاندا گێڕا، ئه‌و مرۆڤه‌ی یه‌که‌م خواردنی‌ناسی یه‌که‌م داهێنه‌ره ادامه مطلب |
||
|
+
نوشته شده در یکشنبه نهم آبان 1389ساعت 2:32 توسط محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی-ساماڵ
|
|
||
|
|
|
|
|
+
نوشته شده در پنجشنبه بیست و سوم اردیبهشت 1389ساعت 11:52 توسط محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی-ساماڵ
|
|
||